
تەماتە و بەنزینی قاچاخی بەیەکەوە بار کردبوو
+964
فەهمی نەبی -هەولێر
پاسەوانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دەستیگرتووە بەسەر بارهەڵگرێک کە تەماتەی بارکردبوو، لەگەڵیدا ئەو بارهەڵگرە 34 دەبە بەنزینی قاچاخی هەڵگرتبوو.
ئەو بارهەڵگرە، رۆژی چوارشەممە 25ی کانونی دووەم، لەلایەن بنکەی پۆلیسی پەروێزخان دەستگیرکراوە، ویستویەتی بەشێوەیەکی نهێنی ئەو دەبە بەنزینانە بهێنێتە کوردستان.

کاروان خۆشناو، وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، بە تۆڕی964ـی وت “بەنزینە قاچەغەکەی لە ئێرانەوە لەژێر بارێک تەماتە حەشار دابوو”.
لەلایەکی تر هەر ئەو رۆژە پۆلیسی پەروێزخان، دەستیگرتووە بەسەر 108 جەلیکان بەنزینی 20 لیتری دیکە کە لە سێ بارهەڵگر بارکرا بوون.

بە گوتەی کاروان خۆشناو، دوای دەستبەسەر داگرتنی ئەو بارهەڵگرانە، رادەستی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان کراوە و بەپێی یاسای گومرگی، مادەی ژمارە 23ی ساڵی 1984 مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت
پاسەوانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، سەر بە ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوورە.