لە هەڵەبجە

هیچ کەس ناتوانێ بێ ئاگاداری فەرمانگەی ژینگە دەستکاری دارەکانی بکات

+964

ژێوار خدر

لە فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت دەستکاری دارەکانی بکات و بیانبڕێت خۆیان رێنمایی هاوڵاتیان دەکەن لەسەر شیوازی هەڵپاچینی دارەکان.

تیمێکی فەرمانگەکە رۆژی یەکشەممە دەرچوون بۆ پشکنین بۆ چەند دارێک، لە قەزای خورماڵ.

سەرهەنگ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی وت، هاوڵاتییەک پێویستی بە رێنمایی بوو، لەسەر ئەوەی دوو داری هەبوو کە دەیەویست بیانبڕێتەوە، چونکە دەیەویست کشتوکاڵ بکات لەسەر موڵکەکەی و پێی وابوو هەبوونی دارەکان رێگر دەبن لە گەشەی ئەو بەرهەمانەی کە بە نیازە بیانچێنێت، بۆیە تیمێکمان نارد بۆ ئەوەی پشکنینی زەوییەکە و دارەکان بکەن و بزانن دارەکان کاریگەرییان دەبێت یان نا.

وتیشی بۆمان دەرکەوت، دارەکان هیچ رێگر نابن و کاریگەرییان نابێت لەسەر بەرهەمی ئەو جوتیارە و بۆیە رێگەمان بە بڕینەوەی دارەکان نەدا.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە روونیشیکردەوە، ئەوان رۆژانە لە خزمەت هاوڵاتیاندان بۆ رێنوێنیکردن و رێگەش بە هیچ کەسێک نادەن بێ چاودێری ئەوان، دەستکاری دارەکانی بکات و خۆیان پێیان دەڵین چۆن دارەکانیان هەڵبپاچن.

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە لێپێچینەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگ...

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە لێپێچینەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان دەکات