وەزارەتی ئەوقاف 21 خوێندنگەی ئایینی لە پەروەردە وەردەگرێتەوە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
وەزارەتی ئەوقاف 21 خوێندنگەی ئایینی لە وەزارەتی پەروەردە وەردەگرێتەوە. وتەبێژەکەی دەڵێت: پڕۆگرامی خوێندنگە ئایینیەکان مۆدێرن دەکرێن.
تۆڕی964 دەزانێت 21 خوێندنگەی ئایینی لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە، پێشتر سەر بە وەزارەتی پەروەردە بوون، بەڵام لە ساڵی خوێندنی نوێوە 2022-2023 خوێندنگەکان چوونەتەوە سەر وەزارەتی ئەوقاف.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە تۆڕی 964ـی راگەیاند: ئەو خوێندنگە ئایینیانە لەژێر چاودێریی وەزارەتی ئەوقافدان و بەردەوام لیژنەی تایبەت سەردانیان دەکات.
دەشڵێت: پڕۆگرامەکان بەردەوام نوێدەکرێنەوە و مۆدێرن دەکرێن، زیاتریش گرنگی بە زانستە شەرعییەکان و نەحوسەرف دەدرێت تیایاندا.
ئاشکراشی دەکات، سەرجەم ئەو خوێندنگە ئایینییانە مۆڵەتی وەزارەتی ئەوقافیان هەیە و رێگە بە خوێندن تیایاندا دراوە.