مەترسن
سبەی لە سۆران کۆمەڵێک مین لەناودەبرێن
+964
ژێوار خدر
بڕیارە سبەی دووشەممە 19.8.2024، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ژمارەیەک مین و پاشماوەی جەنگی لەناو ببرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە هەولێر، هاوڵاتیانی ئیدارەی سۆران ئاگادار دەکاتەوە، لە کاتی بیستنی دەنگی تەقینەوە نیگەران مەبن و مەترسن تەقینەوەکە زیانی بۆ هیچ لایەک نییە، تەنیا دەنگ بڵاو دەبێتەوە و جێگای نیگەرانی نابێت.
عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین لە هەولێر بە 964ـی وت، سبەی دووشەممە، لە کاتژمێر 9:00 بۆ 10:00ەی بەیانی لە کێڵگە مینی گەروو کوپە، لە گوندی بێخاڵی قەزای رواندزی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 32 پارچە مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناو دەبەین.
وتیشی، 27 پارچەیان مینی دژە کەسین، واتە ئەو مینانەی کە مرۆڤە دەکوژن و کەمئەندامی دەکەن، پێنجەکەی دیکەشیان گولـلە هاوەنن و هی سەردەمی رژێمی پێشووی عێراقن.
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین لە هەولێر روونیشیکردەوە، لە هەفتەی داهاتوودا کێڵگەکە بە تەواوی پاک دەکرێتەوە و هیچ مینێکی تێدا نامێنێ.
”ساڵی پار کەسێک لەو کێڵگەیە بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەست دا”، عەلی عەبدولڕەحمان وای وت.
بەپێی ئەو ئامارەی کە بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین لە هەولێر بە 964ـی داوە، تا ئێستا %60ـی ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لە مین پاککراوەتەوە و تەنیا %40ـی ماوە.
نۆ پارچە مین و تەقەمەنی لە باڵەکایەتی چارەسەرکران
مین
لە سنووری ئیدارەی سۆران
45 مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی چارەسەر کران
لەلایەن تیمەکانەوە هەڵگیرانەوە
لە رووباری سیروان چەند مینێک دەرکەوتن
له زهویهكی 55 ههزار مهترى
زیاتر له 100 مینى دژه كهسی له گوندى بێخاڵ دۆزرانهوه
400 ملیۆن دۆلاره