له سنوورى به‌رده‌ڕه‌شه
گوندى كه‌ونه‌باك له نێوان دوو شاره‌وانى پڕ زبڵ و خاشاك بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش، هیچ تیمێكی شاره‌وانى ناچێته گوندى كه‌ونه‌باك بۆ ئه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكه‌كانى كۆبكاته‌وه، كه‌سێكی خۆبه‌خش ده‌ڵێت، له‌نێوان دوو شاره‌وانیدا هیچ كه‌سێك روویان لێناكاته‌وه و ناچارن خۆیان ئه‌م كاره بكه‌ن.
كه‌ونه‌باك، نزیكه‌ى 300 ماڵى لێده‌ژیت، سه‌ر به‌ناحیه‌ى داره‌تووه له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش، به‌ڵام چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى ده‌ستكارى ماسته‌رپلانه‌وه خراوه‌ته سه‌ر ئه‌م قه‌زایه، نه شاره‌وانى داره‌توو تیمه‌كانیان ده‌نێرن و نه شاره‌وانى به‌رده‌ڕشیش زبڵه‌كانیان كۆده‌كاته‌وه.
نه‌وزاد جبرائیل حه‌سه‌ن، یه‌كێك له خه‌ڵكه خۆبه‌خشه‌كه‌ى ئه‌م گونده به 964ـى وت، مانگانه چه‌ند جارێك زبڵ و خاشاكى گونده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ تیمێكی خۆبه‌خش كۆده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی “ئۆتۆمبێله‌كانى شاره‌وانى نایه‌نه ناو ئاوایی گونده‌كه‌مان به‌ڵكو ته‌نیا زبڵ و پاشماوه‌ى سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى كۆده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڕۆن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌رجاره‌ى نزیكه‌ى 11 تۆن پاشماوه و زبڵ له گونده‌كه‌یان كۆده‌كه‌نه‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد، خه‌ڵكى گونده‌كه‌یان به ناچارى هه‌رچی زبڵ و پاشماوه‌یان هه‌یه له‌لای پردی گه‌وره‌ى گوند فڕێده‌ده‌ن و ئه‌و شوێنه ده‌بێته زبڵدان.
لای خۆیه‌وه، نیاز عه‌بدوڵا سه‌رۆكى شاره‌وانیى ناحیه‌ى داره‌توو، ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه گوندى كه‌ونه‌باك له‌سنوورى شاره‌وانییه‌كه‌یاندا بێت بۆ پاككردنه‌وه.
وتیشی “سنوورى ئێمه تا گوندى زه‌نگه‌ڵانه و كه‌ونه‌باكیش له‌سنوورى شاره‌وانى به‌رده‌ڕه‌شدایه”.
سه‌باره‌ت به ئۆتۆمبێلانه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكیش كه ته‌نیا سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ئه‌م گونده پاكده‌كه‌نه‌وه و ناچنه ناو گوند، وتى “ئه‌وه ئۆتۆمبێلى شاره‌وانى به‌رده‌ڕه‌شن”.
نه‌وزاد، داواكاره خه‌مێكیان لێ بخورێت و چاره‌سه‌رى كۆبوونه‌وه‌ى زۆرى زبڵ و خاشاكه‌كانیان بكرێت، چونكه ده‌ڵێت “مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی له گونده‌كه‌مان هه‌یه”.