"بەرهەمهێنانی قورسە"
لە دەڤەری زرارەتی هه‌موو جوتیارێك ناتوانێت خۆى له چاندنى كونجى بدات
964+
ئارام ئەبوزێد – هه‌ولێر
لە دەڤەری زرارەتی، چەند جوتیارێک کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن، هەڵساون بە بەرهەمهێنانی کونجی، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن لەبەر قورسی بەرهەمهێنانی، کەمتر جوتیاران ڕوو لە چاندی ئەم بەرهەمە دەکەن.
مالیک مەخسود، یه‌كێك له‌و جوتیارانه‌یه‌و دانیشتووی گوندی وسومەلیانە له‌سنوورى ناحیه‌ى به‌حركه‌ى سه‌ر به هه‌ولێر، به‌شێك لە زەوییەکەی بە کونجی داچاندووە، بە 964ی وت، لەسنووره‌كه‌یاندا کەمترین ڕێژە به چاندنی کونجی هەیە.
وتیشی “كونجى هه‌م چاندنه‌كه‌ی و هەم دروێنەکردنیشی كه بە دەست ده‌كرێت بۆ جوتیاران كارێكى قوڕسه و ماندوبوونێکی زۆری پێویستە، بۆیه هه‌موو جوتیارێك خۆى لێنادات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لەڕووی نرخەوە بۆ هەر کیلۆیەک چوار تا پێنج هەزار دینار و بۆ هەر تۆنێكیش پێنج ملیۆن دینار دەکات.
به‌قسه‌ى ئه‌م جوتیاره، له‌گه‌ڵ ئه‌و جوتیارانه‌ى كه كارى چاندنى كونجیان كردووه، بەشێکی به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌فرۆشن و بەشێکی دیكه‌شی بۆ خواردنى خۆیان هەڵدەگرن، چونكه ده‌ڵێت “ئەوەی خۆمان ده‌یچێنین زۆر جیاوازه له‌وه‌ى كه له‌ده‌ره‌وه هاوردە دەکرێت، به‌تایبه‌تیش له‌رووى تامییه‌وه”.
مالیك باس له‌وه‌شده‌كات، سێ مانگیان پێویستە تا كونجییه‌كه‌یان پێڕادەگات و بە هەرەوەزیش کاری دروێنەکردنەکەی دەکەن، دوای ئەوە کونجیەکە لەبەر هەتاو ڕادەخرێت و بە چەندین قۆناغدا دەڕوات تا دەتواندرێ بەکاربهێندرێت بۆ خواردن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن