شت نووسین لەسەر دیوارەکانی چەمچەماڵ سزای خۆی هەیە
964+
هۆگر عه‌دنان – چه‌مچه‌ماڵ
لیژنەیەک لە ئاسایش و پۆلیس و نوێنەری قائیمقامیەتی چه‌مچه‌ماڵ، بە هاوبەشی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ پێکهێنراوە، لەمەودوا هەر دیواریک بۆ قسەی نەشیاو یان بۆ کاری ریکلام بەکاربهێنرێت، کەسی سەرپێچیکار سزادەدرێت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت”.
ساڵانێکە دیواری خوێندنگه‌کان، بەشێک لە فه‌رمانگەکان و دیواری شوێنە گشتییەکان بە دەیان ده‌سته‌واژه و قسەی نەشیاو و کاری ریکلام ده‌نووسرێن و سیمایەکی ناشیرینیان بە شار بەخشیوە.
سۆران بابان، هونەرمەند و شێوەکار، هاوکات کاری بۆیه‌ی دیوار و ماڵان دەکات، بۆ تۆڕی 964 دەڵێت “وەک یەکێک لەو تیمه‌ی لە ژێر سەرپەرشتی پەروەردەی چەمچەماڵ كارده‌كه‌ین، بۆیه‌كردن و نەخشاندنی دیواری خوێندنگه‌کان ده‌كه‌ین، كاری چوار خوێندنگه لە قۆناغی کۆتاییدایە، دواتر دیواری ئامادەیی خوێندنگه‌ی یەکێتی لە گەڕەکی قادر کەرەمییەکان لە ناحیەی شۆڕش دیزاین و بۆیه ده‌كه‌ین، بە دروشمی نوێ ده‌یڕازێنینه‌وه”.
وتیشی”هەر نەتەوەیه‌ک بیەوێت پێشکەوێت دەبێت گرنگی بە هونەر و ئەدەب بدات”.
عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌د، بەڕێوه‌بەری پەروەردەی چەمچەماڵ له باره‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌وه بۆ تۆڕی 964 وتی “ئێستا خەریکی دووبارە بۆیه‌كردن و نەخشاندنی وێنەی جوان و دروشمین لەسەر دیواری خوێندنگه‌کان و باخچه‌كانی ساوایان لە سنووری چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەوروبەری، چەند فەرمانگەیەکیش لەسەر ئەستۆی خۆیان بیناکانی خۆیانیان بە دروشم و کاری جوان نەخشاندووە، وەک بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ”.
بەڕێوبەری پەروەردە باسی لەوەش کرد، بە هاوکاری ئیدارەی خوێندنگه‌کان و مامۆستایانی هونەر، بە گوێرەی ئەو توانا داراییەی لەبەردەستی پەروەردەی چەمچەماڵە، بەهاوکاری خێرخوازان زیاد له 10 بینایه‌ی خوێندنگەكانیان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بۆیه كردووه و نه‌خشاندووه، له‌گه‌ڵ بینای چه‌ند باخچه‌یه‌كی ساوایان.
له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، 193 خوێندنگه و 11 باخچه‌ی ساوایان هه‌ن.