فوئاد حوسێن وادەڵێت

“عێراق بڕیاری دا پەكەكە بخاتە لیستی حزبە قەدەغەكراوەكان”

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، عێراق بڕیاری دا پەكەكە بخاتە لیستی حزبە قەدەغەكراوەكان، ئاماژەی بەوەش دا لەگەڵ لایەنی توركی لە بارەی سەربازگەی بەعشیقە دەگەنە لەیەكترگەیشتنی هاوبەش.

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی توركیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا هاكان فیدان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ئەنجام دا.

964 كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی بینی و تێیدا وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، لەگەڵ توركیا لە بارەی سەربازگەی باشیك “بەعشیقە” دەگەینە لەیەكگەیشتنی هاوبەش، هەروەها عێراق بریاری دا پەكەكە
بخاتە لیستی ئەو حزبانەی لە عێراق قەدەغەكراون.

لە لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی توركیا ئاشكرای كرد، لە بارەی هاوكاریی سەربازی و ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ عێراق یاداشتی لەیەكگەیشتن واژۆ دەكەن.

لە لای خۆیەوە فوئاد حوسێن لە بارەی واژۆكردنی یاداشتێكی لەیەكگەیشتن لەگەڵ توركیا، دەڵێت، “هاوشێوەی نییە لە مێژووی نێوان هەردوو وڵاتدا”.

سەربازگەی باشیك “بەعشیقە” چییە؟
ساڵی 2015 لە دوای كۆنتڕۆڵكردنی موسڵ لەلایەن رێكخراوی داعشەوە، لە لایەن دەوڵەتی تورکیا سەربازگەیەک لە ناوچەی زەلیکانی باشیك دامەزراوە و هێزەكانی توركیا لەوێ نیشتەجێن
سەربازگەکە بە دووریی 12 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری موسڵ، بە پێی زانیارییە نافەرمییەكان نزیكەی 2500 سەربازی توركیا لە سەربازگەكەن.

هاوكات قەزای باشیك ناوچەیەكی تایبەتە و شاخاوییە، لە چیاکانی باشیک، مەقلوب و مەخار نزیكە، زۆرینەی دانیشتووانەکەشی ئێزدین، هەروەها شەبەک و كریستیانیشی تێدا دەژین.

سەربازگەكە بووەتە ناڕەزایی بەشێك لە هێزە عێراقییەكان و پێیان وایە بوونیان لەو شوێنە پێویست نییە و پێشتریش لایەنە فەرمییەكانی عێراق رایانگەیاندبوو پێویستە بوونی هێزی سەربازی توركیا لە عێراق كۆتایی پێبێت، یەكێكیش لەوان بنكەی سەربازیی باشیكە.

50% پشكی ئاوی عێراق له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ كه‌مكراوه‌ت...

50% پشكی ئاوی عێراق له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌