دانی بە تاوانەکەیدا ناوە
گەنجێک لە زاخۆ 10 هەزار دۆلار لە مامی دەدزێت و لە قومار دایدەنێت
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
پۆلیسی زاخۆ گەنجێکی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد و رایگەیاند، تۆمەتبار 10 هەزار دۆلاری لە مامی بردووە.
گەنجەکە تەمەنی 25 ساڵە، لە ئەوروپا گەڕاوەتەوە و لە یەکەم سەردانی بۆ ماڵی مامەکەی، 10 هەزار دۆلاری لێدزیوە و لە ماوەیەکی کەمدا لە قوماری ئەلیکترۆنی دۆڕاندویەتی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.8.2024، ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، ” گەنجەکە لە بەرامبەر دادوەر دانی بە تاوانی خۆیداوە و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە”.
بە وتەی پۆلیس، ئەو گەنجە “رەفتاری باش نەبووە” و پێشتر لەلایەن باوکی نێردراوە بۆ ئەوروپا بۆ ئەوەی کێشەیان بۆ دروست نەکات.
پێداچوونەوە: هاوبەش
له سۆران
دزێك دهستگیركراوه جگه له پاره بهڵگهنامهشی بردووه
لە دوزخورماتوو