پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاوە

بەهۆی ئاگرێکی مێرگەپانەوە هاوڵاتیەک دەستگیر کرا

+964

توانا نەقی

ئاگرێک لە مێرگەپانی سنووری سلێمانی کەوتەوە و دوای کۆنترۆڵکردنی لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە هاوڵاتیەک بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیر کراوە.

ئەمڕؤ پێنجشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگرێك لە سنوری مێرگەپان کەوتەوە و بووە هۆی سوتانی نزیکەی دوو دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان گەیشتنە شوێنی دیاریکراو و توانیان بە ماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

دەشڵێت، هاووڵاتیەك بە تۆمەتی هۆکاری ئاگرەکە دەستگیر کرا و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە.

لە مێرگەپان ئاگر کەوتووەتەوە

لە مێرگەپان ئاگر کەوتووەتەوە