شاندێکیان لە هەولێرن
سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر: سڕبیا داوای هەنار و ئاوی هەرێم دەکات
964+
ژووری هەواڵ
شاندێکی وڵاتی سڕبیا هاتوونەتە هەولێر و کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و هاوردەکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی کوردستان دەکات، سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێریش دەڵێت، سڕبیا دەیەوێت پەتاتە، هەنار و ئاوی هەرێمی کوردستان هاوردە بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14.8.2024، گەیلان سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شاندی سڕبیا داوای بەروبوومی کشتوکاڵی کوردستانیان کردووە بەتایبەت هەنار کە لە وڵاتانی دەرەوە خواستێکی زۆری لەسەرە، لەگەڵ بەروبوومی دیکەش وەکو پەتاتە و ئاوی خواردنەوە و چەند بەرهەمێکی دیکە.
بە وتەی سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر، بڕیارە لە هەرێمی کوردستانیشەوە شاندێک سەردانی وڵاتی سڕبیا بکات.
لە شەش مانگدا عێراق 400 هەزار تۆن سەوزە و میوە و بەرهەمی ئاژەڵی هەناردە کردووە
وڵاتی سڕبیا بەنیازە چەند کارگەیەکیش لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.