دیمه‌نێكی كاتى به‌ڕێوه‌چوونى خووله‌كه... وێنه: سه‌ندیكاى ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى دهۆك
سه‌ندیكا: ده‌مانه‌وێت خۆیان بژیێنن
ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى دهۆك فێری به‌خێوكردنى هه‌نگ ده‌كرێن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندازیارى كشتو‌كاڵى دهۆك خراونه‌ته ناو خولێكی راهێنانى پیشه‌یی بۆ ئه‌وه‌ى فێرى به‌خۆكردنى هه‌نگ بكرێن، سكرتێری سه‌ندیكاى ئه‌ندازیارانیش ده‌ڵێت، ده‌یانه‌وێت هه‌م فێرى ئه‌م پیشه‌یه ببن و هه‌میش خۆیان به‌و پیشه‌یه بژیێنن.
خوله‌كه، له دوێنێوه دەستی پێکردووە و له‌لایه‌ن لقی دهۆكی سه‌ندیكاى ئه‌ندازیارانى كشتوكاڵی، به هاوكارى به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیى گشتیى كشتو‌كاڵى دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌ندازیاره به‌شداربووه‌كان له خوله‌كه ژماره‌یان 35 ئه‌ندازیاره و ماوه‌ى سێ رۆژ له خوله‌کەدا ده‌مێننه‌وه و سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ش كۆتایی دێت.
نێچیرڤان حازم ئه‌رتوشی، سه‌رۆكى لقی دهۆكى سەندیکاى ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى، به 964ـى وت، ئه‌و ئه‌ندازیارانه‌ى به‌شدارییان كردووه خۆیان حه‌ز و خولیای ئه‌م پیشه‌یه‌یان هه‌یه و ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت له رووێكى زانستییه‌وه ئه‌م پیشه‌یه فێرببن.
وتیشی “خوله‌كه بۆ ئه‌وان سه‌ره‌تاییه و ده‌مانه‌وێت چۆنیه‌تى ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌ى به‌خێوكردنى هه‌نگ بزانن”
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دواى كۆتاییهاتنى خوله‌كه كه‌لوپه‌ل و پێداویستى تایبه‌ت به هه‌نگ به‌سه‌ر به‌شداربووانى خوله‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.