به‌هۆى ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا و ئێران
رێكخراوی CPT: له ماوه‌ی 33 ساڵدا 425 هاوڵاتى هه‌رێم گیانیان له‌ده‌ستداوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی CPT ئه‌مریكی، له نوێترین راپۆرتیدا ئاشكراى ده‌كات له ماوه‌ى ساڵانى 1991 تاوه‌كو 1.8.2024 له ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆى ئۆپەراسیۆنە سه‌ربازییه‌كانى تورکیا و ئێران 425 هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه.
CPT كار له‌سه‌ر چاودێریكردنى بارودۆخى ناوچه سنوورییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به شێویه‌كی مه‌یدانى داتا و زانیارییه‌كان كۆده‌كاته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، جگه له گیانله‌ده‌ستدانى 425 هاوڵاتییه‌كه، 420 هاوڵاتیی مه‌ده‌نیش بریندار بوونه.
10 هاوڵاتی دیكه له كاتى ئه‌ركى پێشمه‌رگایه‌تى یان پاسه‌وانى سنوور گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنجی دیكه‌ش بریندار بوونه.
هه‌شت هاوڵاتیش له‌كاتى گیانله‌ده‌ستدانیاندا، دیلى جه‌نگ بوون و له زینداندا بوون به‌هۆى بۆردومانى سوپای تورکیا بۆ سەر شوێنی زیندانییەکە گیانیان له‌ده‌ستداوە.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م راپۆرته، زۆرترین گیانله‌ده‌ستدانى هاوڵاتیان له ساڵى 1994 بووه كه تێیدا 73 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 51 هاوڵاتیش بریندار بوونه، له به‌رامبه‌ریشدا له ساڵانى 2004، 2012 و 2014 هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان یاخود بریندار بوونى هاوڵاتیان له ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تۆمار نەکراوە.