رۆژێک لە رۆژان
چۆن گۆرانی ئەی نیشتیمانی حەسەن زیرەک دزرا؟
+964
ژووری هەواڵ
لە مێژوودا بە هۆی نەبوونی ئەرشیف و کەرستەی باش بۆ ناساندنی مۆرکە کوردییەکان بەشێک لە ئاوازە کوردییەکان لەلایەن وڵاتانی ترەوە دزراوە، کە لەناویان وڵاتی تورکیا دەستێکی باڵای هەیە لە بەتاڵانکردنی ئاوازی کوردی و گۆڕینیان بۆ تورکی
سرودی ئەی نیشتیمانی حەسەن زیرەک یەکێکە لە بەرهەمە باڵاکانی ئەو هونەرمەندە گەورەی کورد، کە لەساڵانی چلەکان ئاوازی بۆ داناوە و بەدیاریکراوی لەساڵی ١٩٤٨ تۆماری کردووە
دوای دەیان ساڵ و لەساڵی حەفتاکان تورکەکان بیر لەوە دەکەنەوە سرودێکی نەژادپەرستی درووست بکەن، بۆ ئەم مەبەستە وەک هەمیشە بناغەی تورک بوونیان لەسەر هەستی کوردایەتی دادەڕێژن و تەنانەت سرودی کوردیش دەدزن و بە وشەی نەژاد پەرستی تورکی دەیڕازێننەوە و لەلایەن رۆحی سوو تۆماری دەکەن و بەناو تورکیادا بڵاوی دەکەنەوە
سەرەڕای دزینی ئەو ئاوازە و بە تورک کردنی و زانینی ڕاستییەکان بەڵام تا ئێستاش تورکەکان شانازی پێوە دەکەن