تەرمەکەى دەرهێنرایەوە
گەنجێک لە بەنداوى موسڵ خنکا
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
گەنجێکى تەمەن 33 ساڵ لە بەنداوى موسڵ خنکا و لەلایەن چەند گەنجێکى دیکەوە تەرمەکەى دەرهێنرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، چەند گەنجێک بۆ مەلەکردن دەچنە بەنداوى موسڵ، بەڵام یەکێک لەو گەنجانە، کە تەمەنى 33 ساڵە و دانیشتووى گوندى داکایە لە سنوورى ئەتریش، خنکا.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژى بەرگریى شارستانیى دهۆک بە 964ـى وت، دواى ئەوەى ئاگادارکراین لە خنکانى گەنجێک، تا تیمەکانیان گەیشتە شوێنەکە، تەرمى خنکاوەکە لەلایەن چەند گەنجێکى ترەوە دەرهێنرابووەوە.
باسى لەوەش کرد، تەرمەکە رەوانەى پزیشکی دادی دهۆک کراوە و دوای ئەنجامدانی پشکنین، رادەستی بنەماڵەکەى دەکرێتەوە.
گوندی داکا دەکەوێتە ناحیەی ئەتریش لە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح