زوو فریاى کەوتن
بەم بەیانییە ئاگر لە بازاڕێکى هەولێر کەوتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین
کاتژمێر 7:30 خولەکى ئەمڕۆ سێشەممە، ئاگر لە بازاڕى دەڵاڵخانەى کۆن کەوتەوە، بەڵام تیمەکانى بەرگریى شارستانى زوو گەیشتنەسەرى.
پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکەیە و لەگەڵ تیمەکان قسەى کردووە و دەرکەوتووە دوو دوکان سووتاون و چەند کەلوپەلێکیش زیانیان بەرکەوتووە.
وەک باسى دەکات ئاگرەکە کاتژمێر 7:30 خولەک کەوتووەتەوە، بەڵام تیمەکانى بەرگریى شارستانى زوو گەیشتوون و کوژاندوویانەتەوە.
تائێستا هۆکارى ئاگرەکە دیاریی نەکراوە، بەڵام گومانەکان بۆ ئەوەن شۆرتى کارەبا بووبێت.
بازاڕەکە کۆگاى چەند دوکانێکە و کەلوپەلى مزەخەى بیر و چەند ئامێرێکى تایبەت بە بیرى ئاوى لێ دەفرۆشرێت.
بازاڕى دەڵاڵخانە دەکەوێتە پشت پارکی ناوشار و لە نزیک قەڵاتى هەولێرە.