عێراق 60 تانکەر نەوت بۆ کوردستان دەنێرێت

+964

فەهمی نەبی -هەولێر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، بڕی دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە عێراقەوە دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو بڕە نەوتە 60 تەنکەرە و بڕیارە بێبەرامبەر بەسەر هاوڵاتیانی هەرێم دابەشبکرێت.

ئەوەش هاتووە، کە 30 تەنکەری بۆ پارێزگای هەولێر و دهۆکە و 30 تەنکەرەکەی دیکە بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەیە.

لە 11ی کانونی دووەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدای کرد و لەمیانی کۆبونەوکانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا، ئەو بڕە نەوتە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

ماوەی زیاتر ساڵێکە نرخی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بەرزبووەتەوە بەجۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک نەوت 240 هەزار دینارە.