دوو برا کەوتنە ناو بیر و گیانیان لەدەستدا
+964
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گوندی دوانزە ئیمام، لە سنووری ناحیەی سیروان، دوو برای منداڵ کە تەمەنیان لە نێوان 8 بۆ 12 ساڵانە، کەوتوونەتە بیرێکەوە و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە بە تۆڕی 964ی رایگەیاند، لە گوندی دوانزە ئیمامی سەر بە ناحیەی سیروان دوو برا بەهۆی ئەوەی کەوتوونەتە ناو بیرەوە گیانیان لەدەستداوە.
تۆڕی 964 دەزانێت، ئارش و محەمەد ناوی ئەو دوو منداڵە خنکاوەیە.
وتەبێژی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی وت، منداڵەکان پاش گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن لەوێ گیانیان لەدەستداوە.