به كاره‌با راویان كردووه
ژینگه‌ى هه‌ولێر سێ راوچی له سنوورى چۆمان دایه دادگا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر له رێگه‌ى به‌شی یاساییه‌وه داواى یاسایی له‌سه‌ر چه‌ند راوچییەک تۆمار كرد، كه پێچه‌وانه‌ى رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان راوی ماسییان به ته‌زووى كاره‌با كردووه.
راوچییه‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م راوه‌یان لە رووبارێكی نزیك گوندی پاشکوز لە سنوری ناحیه‌ى گه‌ڵاڵه‌ی سەر بە قەزای چۆمان ئه‌نجام دابوو.
گه‌ڵاڵه، سنوورى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆرانه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى هۆبه‌ى به‌شی یاسایی له‌و فه‌رمانگه‌یه، فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر سكاڵاكه‌ى له‌سه‌ر راوچییه‌كان جوڵاندووه.
دڵشاد حوسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، به 964ـى راگه‌یاند، سكاڵاكه‌یان لە بنکەی پۆلیسی گەڵاڵە و دادگای لێکۆڵینەوەی چۆمان تۆماركردووه.
وتیشی “سكاڵاكه له‌سه‌ر سێ تۆمەتباره کە هەڵسابوون بە راوکردنی ماسی بەشێوەیەکی نایاسایی لە رێگای بەکارهێنانی تەزووی کارەبا، ئەمەش بە سەرپێچی ژینگەیی دادەنرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، پاڵپشت بە رێنمایی ژمارە (1ی ساڵی 2023) له رێنمایی رێکخستنی راوکردن، لە بەشی سێیەم لەبابەتی (کاتی دیاریکراوی راوکردن ومەرج و رێکارەکانی) لە بڕگەی (5) لەماددەی پێنجەم داهاتووە کە نابێت تەزووی کارەبا به کاربهێنرێت لەکاتی راوەماسیدا.
ئاشكراشی كرد، كه سزاى ئه‌م جۆره تۆمه‌تبارانه پێبژاردنه، به‌ڵام زۆرجاران دادوه‌ر بڕیارى به‌ندكردنیشیان ده‌دات.