قایمقام؛ کێشەکە چارەسەر کرا
سێ كارمه‌ندى پاككه‌ره‌وه له كۆڵانێكی سه‌یدسادق بریندار كران
964+
بڕوا مەجید – سەیدسادق
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی سەیدسادق بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێوە سێ کارمەندی کۆمپانیای گه‌ردین بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت کران، كە هەرسێكیشیان بران.
رەشید ئیکرام، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گه‌ردین بۆ 964 وتی، کارمەندەکانیان سەرقاڵی کاری رۆژانەی خۆیان بوون لە یەکێک لە کۆڵانەکانی سەیدسادق و ویستویانە کەپسی زباڵەکە بکەن، کە کۆیان کردووەتەوە به‌ڵام خاوەن ماڵێک رێگرى لێكردوون .
وتیشی “کرێکارێکمان وتویەتی ناکرێت بچینە کۆڵانێکی تر، چونكە پڕ بووە و دەبێ کەپسی بکەین، چه‌ند كه‌سێك له هاوڵاتیانی گەڕەکەکە لە کارمەندەکانی ئێمەیان داوە و سێ کارمەندمان بریندار بوون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دوو له كارمه‌نده‌كانیان برینه‌كه‌یان قوڕسه، یەکێكیان دەستی درزی بردووە و ئه‌وه‌ى دیكەشیان دەموچاوی تەقیوە.
روونیشیكرده‌وه، سەرەتا داوای یاساییان لەسەر ئەو هاوڵاتییانە تۆمارکرد، دواتر بۆ ئەوەی کێشەکە گەورە نەبێت، کارمەندەکانیان داواکەیان کشاندەوە.
لایخۆشییه‌وه ره‌زا محه‌مه‌د فایمقامى قه‌زاى سه‌یدسادق كه به رووداوه‌كه ئاگاداره، به 964ـى راگه‌یاند، رووداوه‌كه ئاسایی بووه و داواشى له پۆلیس كردووه ئه‌گه‌ر كارمه‌نده‌كان سكاڵایان هه‌یه لێیان وه‌ربگیرێت، به‌ڵام ده‌ڵێت “هیچ كه‌سێك داواى یاسایی تۆمار نه‌كردووه و كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كراوه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن