بەردەوامیش دەبن

شارەوانییەکانی هەولێر 17 شەقام و بازاڕیان لە زیادەڕۆیی پاک کردەوە

964+

ژێوار خدر

لە دریژەی هەڵمەتەکانیدا بۆ رێکخستنەوەی شۆستە و شەقامەکان، شارەوانی هەولێر چەند شەقام و بازاڕێکیان لە زیادەڕۆییەکان پاک کردەوە.

ئەمرۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، لە سنووری هەر شەش شارەوانییەکانی سەر بە سەرۆکایەتییەکەیان دەستیان کردووە بە رێکخستنەوەی شۆستە و شەقامەکانی هەر یەک لە بازاڕەکانی: شێخەڵا، هەڤاڵان، 121ـی گوڵان، جووت سایدی منارە، باداوا، لەنگە، ئیسکان، هەولێری نوێ، پیشەسازی باکوور، شەقامی مەخمور، بازاری کوران، ئازادی، مامۆستایان، گەرەکی ژیان، راستی، رێگای کەرکوک و بەشێکی شەقامی 60 مەتری.

بەڕیوەبەرایەتییەکە روونیشیکردووەتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسیس شارەوانی هەڵمەتەکە بەردەوامی دەبێت و تا تەواوی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان رێک دەخرێنەوە.

شارەوانی هەولێر هەڵمەتی رێکخستنەوەی شەقامی ئیسکانی دە...

شارەوانی هەولێر هەڵمەتی رێکخستنەوەی شەقامی ئیسکانی دەستپێکرد