کەش و هەوا
لە ناوچە شاخاوییەکان هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن
+964
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزەرەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما کەمێک لە چاو دوێنێدا نزمتر دەبنەوە و ئاوا بە جێگیری دەمێنێتەوە.
گەرمترین ناوچەش گەرمیانە بە 45 پلە و فێنکترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 31 پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ دوو شەممە 12.8.2024
کەش/
پلەکانی گەرما /کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (10 –20 )کم/ک.لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم بۆ کاتەکانی دوایی نیوەرۆ کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کم/س.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42
سلێمانی :40
دهۆک 41
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 42
زاخۆ :42
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 31
گەرمیان : 45