سەدان پاسن

ئەو پاسانەى لاى پارکى سامى عەبدولرەحمانن بۆ زیارەتکارانى ئێرانى ئامادەکراون

964+

وریا فەتاح

زیاتر لە 200 پاس ماوەى هەفتەیەکە لەبەردەم پارکى سامى عەبدولرەحمان وەستاون، 964 بەدواداچوونى بۆکرد و دەرکەوت بۆ زیارەتکارانى ئێرانى ئامادەکراون.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەى 964 زیاتر لە 200 پاس دەبینرێت کە ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە لەبەردەم پارکى سامى عەبدولرەحمان لە هەولێر، وەستاون.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامى هەولێر بە 964ـى وت،” ئەو پاسانە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە بۆ زیارەتکارانى ئێرانى ئامادەکراون”.

وتیشى،”ئەو زیارەتکارانە لە حاجى ئۆمەرانەوە دێنە هەولێر و لێرەشەوە بەرەو کەربەلا دەگوازرێنەوە.

رۆژى شەممەى رابردوو، دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران گەشتیارانى هەرێمى کوردستان و ئێرانى ئاگادار کردەوە بە تایبەت ئەوانەى دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی هەرێمی کوردستان یان ئێران بکەن تا 15 رۆژی دیکە ناتوانن.

دەشڵێت، لەبەر هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن و گرتنەبەری رێکارەکان، هاتن و چوون بە پاسی گەشتیاری و بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ماوەی 15 رۆژ رادەگیرێت تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی هاتوچۆی زیارەتکاران.

ئیمام حوسێن کوڕى عەلى کوڕى ئەبو تاڵیب، سێیەم ئیمامى شیعەکانە، دواى “شەهید”کردنى ملیۆنان کەس لە پەیڕەوانى شیعە لە سەرانسەر جیهان لە چلەکەیدا سەردانی مەزارگەکەی لە کەربەلا دەکەن و بەشى زۆریان زیارەتکارى ئێرانین.

هاتوچۆی گەشتیار بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاس لە دەروازەی ...

هاتوچۆی گەشتیار بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاس لە دەروازەی حاجی ئۆمەران راگیرا