لە هەولێر

بەجارێک پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێت

+964

توانا نەقی

بە تێچووی زیاتر لە یەک ملیار دینار دەست بە جێبەجێکردنی پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەکرێت کە سەرجەمیان لە سەنتەری شاری هەولێر دەبن.

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لەسەر داهاتی 15%ـی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، دەست بەجێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە دەکرێت و کە پێکهاتوون لە قیرتاوکردن ، کۆنکریت کردن ، شۆستە ، خۆڵکاری و ئاوەڕۆ.

تێچووی هەموو ئەو پرۆژانە یەک ملیار و 200 ملیۆن دینار دەبێت و رووبەری ئەو پرۆژانە 42 هەزار مەتر دووجا دەبێت لەسەر داهاتی شارەوانی هەولێر ئەنجام دەدرێت.

پڕۆژەکان پێکهاتوون لە:

– دروست کردنی شەقامێکی 20 مەتری لە رەشکین بە رووبەری 12 هەزار مەتر دوجا به بڕی 358 ملیۆن دینار.

– قیرتاوکردنی شەقامی هەولێر – بنەسڵاوە بەرامبەر مزگەوتی ئەسرا و معراج بە رووبەری 10 مەتر دوجا وەبەبڕی 330 ملیۆن دینار.

– نۆژەنکردنەوە و کۆنکریت کردنی نۆ شەقام لە گەڕەکی ئیسکان بە رووبەری هەشت هەزار و 600 مەتر دوجا بە بڕێ 320 ملیۆن دینار.

– دروستکردنی شەقامی سەرەکی شاری زیلان بە رووبەری حەوت هەزار و 500 مەتر دوجا بە بڕی 130 ملیۆن دینار.

– دروستکردنی شەقامێکی سەرەکی لە گوندی سێبەردان بە رووبەری چوار هەزار مەتر دوجا بە بڕی 57 ملیۆن دینار.