"داومەتە دەست خودا"
جوتیارێکی پێنجوێن ده‌ڵێت: دوو تۆن شووتییان لێ دزیوم
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
له پێنجوێن جوتیارێک ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراو دوو تۆن شووتییان لێ دزیوم، سكاڵاشی تۆمار نه‌كردووه و دزه‌كانى داوه‌ته ده‌ست خودا.
رووداوه‌كه شەوی رابردوو لە بێستانێکی شووتی له گوندی تاتان روویداوه.
جەبار تۆفیق، جوتیاره‌كه‌یه بە 964ـى وت، “ساڵانی رابردووش پاتری و سووتەمەنی و ماتۆڕی ئاویان دزیوه، ئەمساڵیش پیکابێک شووتی لە بێستانەکەی ئەو دزراوە”.
وتیشی “جگه له بردنى شووتییه‌كان به‌شێكیشیان له رەگەوە هەڵکێشاوە، چەند شووتیەکیشیان بە چەقۆ قاش کردووە و بەڵام نەیانبردووە”.
ئەوەشی خستەڕوو، سکاڵای تۆمار نەکردووە و چونکە نازانێت کێ ئەو کارەی کردووە و گومانی لە هیچ کەس نییە، ئەو ده‌ڵێت “هەرچی بووە داومەتە دەست خودا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، بێستانەکەى زۆر دوورە لە جادەی گشتییەوە، بۆیه ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ى كردووه زانیویه‌تى كه بێستانێکی شووتی لەو شوێنه هەیە.
ئەحمەد عەبدوڵا، یەکێک لە درواسێیەکانی جوتیاره‌كه‌یه، دزینى شووتییه‌كان دووپات ده‌كاته‌وه و به 964ـى وت، جگه له‌وه‌ى پیکابێک شووتیان لێ دزیوە و ئه‌و شووتیانه‌شى كه جوان و به‌رچاو نه‌بوونه، له‌سه‌ر جاده‌كه فڕێیان داوه و نه‌یانبردووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن