"پڕۆژەی دیكەم هەیە و باسی ناكەم"

فاروقی مەلا مستەفا: نازانم سەرمایەكەم چەندە و حیسابم نەكردووە

964+
دیلان محەمەد – سلێمانی

فاروقی مەلامستەفا سەرمایەداری ناوداری كوردستان و سلێمانی، رایگەیاند پڕۆژەی ئەندەرپاسی فاروق لەسەر حەز و داوای خۆی بووە، وتیشی تا ئێستا نازانێت سەرمایەكەی چەندە “چونکە هەموو رۆژێک حیسابی ناكەم”.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە پڕۆژەی ئەندەرپاسی فاروقی مەلامستەفا لە سلێمانی لە رێوڕەسمێكدا كرایەوە.

فاروقی مەلامستەفا بۆ 964 قسەی كرد و وتی، “سلێمانی پێویستی بە سەرمایەداری نیشتیمانپەروەر هەیە، پڕۆژەی ئەندەرپاسەكە لەسەر حەز و داوای خۆم بووە”.

وتیشی، پڕۆژەی دیكەی هەیە و جارێ باسی ناكات، هەروەها نایەوێت باسی ئەو رێگرییانەش بكات، كە پێشتر هەبوون و وتی، “ئێستا كاتی باسكردنی ئەمە نییە و لە بۆنەیەكی خۆشداین”.

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری 964، كە ئایا سەرمایەكەی چەندە، فاروقی مەلامستەفا وتی، “باوەڕ بكە نازانم سەرمایەكەم چەندە و حیسابی ناكەم، بەڵام خەڵك هەیە هەموو شەو حیسابی دەكات ئەوەی هەمە هی میللەتەکەمە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئیتر قەرەباڵغییەکەی بەردەم نەخۆشخانەی فاروق نامێنێت

ئیتر قەرەباڵغییەکەی بەردەم نەخۆشخانەی فاروق نامێنێت