دێرەلووک

سەگی بێلانە 34 مریشک و کەلەشێریان خواردووە

+964

هیڤی دێوالی-دهۆک

سەگی بێلانە لە گەڕەکێکی ناحیەی دێرەلووک 34 مریشکیان خوارد، خەڵکی ناوچەکەش دەڵێن ماوەیەکە سەگی بەڕەڵا لە دێرەلووک زیادی کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە2024.8.11، خاوەنی پەلەوەرەکان گرتە ڤیدیۆیەکی کامێرای چاودێری بۆ 964ـى ناردووە، کە ژمارەیەکی سەگی بەڕەلا هاتوونەتە ناو کۆڵیتی پەلەوەرەکان و 34 مریشک و کەلەشێریان خواردووە.

عەلی نێروەیی، خاوەنی پەلەوەرەکان بە 964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ کە چوومە ناو پەلەوەرەکانم بینیم بەشی زۆریان مردار بوونەوەتەوە و لەو ناوە کەوتوون و شوێنەکەشیان شێواوە.

وتیشی، لە کامێرای چاودێرییەوە سەیرم کرد، سەگ پەلاماری مریشکەکانیان داوم و 34 دانەیان خواردووە و مردار کردووەتەوە.

“ئەم ماوەیە سەگی بەڕەڵا لە ناوچەکەمانەدا زۆربوونە و چەند جارێکیش پەلاماری خەڵکی ناحیەکەیان داوە”، عەلی نێروەیی، وای وت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوای چوار مانگ 2000 هەزار سەگی بێلانە کۆکراوەتەوە

دوای چوار مانگ 2000 هەزار سەگی بێلانە کۆکراوەتەوە