داوای دامەزراندنی گرێبەست و هەمیشەیی دەکەن
مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە
+964
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە و داوای دامەزراندنی هەمیشەییان کرد.
چیمەن محەمەد مامۆستای وانەبێژ بە 964ـی وت، ئەمڕۆ گردبوونەتەوە بەرامبەر دامەزراندنیان هاوشێوەی پێشمەرگە و ئەو مامۆستایانەی دامەزرێندراون لەم ماوەیەدا.
باسی لەوەکرد، چەندین ساڵە وەک وانەبێژ دەوام دەکەن و زۆرینەیان لە دەرەوەی شارەکانن و موچەکانیان بەشیان ناکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی
بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن:
"دڵنیام مامۆستایان نەوەی داهاتوو بەجێناهێڵن لەم قەیرانەدا"
نزیکەی ساڵیکە موچەیان وەرنەگرتووە