بۆ هەموو عێراقە

ئەمریکا پرۆگرامێکی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ کێشەی کەمئاوی راگەیاند

964+

ژووری هەواڵ

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق پرۆگرامێکی بە بڕی 15 ملیۆن دۆلار راگەیاند و دەڵێت، مەبەست لێی خۆگوجاندنە لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11.8.2024، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، دەیڤد بێرگەر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق هاوبەشییەکی نوێی نێوان ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و رێکخراوی جیهانیی خۆراک (WFP)ی خستەگەڕ.

“ئەم پڕۆگرامە رێچکەشکێنە 15 ملیۆن دۆلاریە تایبەتە بە خۆگوجاندن لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا و تەرکیزدەکاتە سەر پەرەپێدانی ئەو تەکنیکە کشتوکاڵیانەی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام پشتیان پێدەبەسترێت”، کونسوڵخانەی ئەمریکا وا دەڵێت.

ئامانجێکی دیکە پرۆگرامەکە بەدەمەوەچوونی کێشەی کەمیی ئاوە لە سەرتاسەری عێراق و ئامانج لەمانەش دڵنیاییدانە لە پاراستنی ئاسایشی خۆراک و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا.

کونسوڵخانەی ئەمریکا راشیگەیاند، “پێکەوە و دەست لە ناو دەست کاردەکەین بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵگە خۆجێیەکان تا بتوانن خۆیان لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا بگونجێنن. لە ڕێی هەماهەنگیی و ئەو ڕێکارانەی کە دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام پشتیان پێببەرسترێت، تێدەکۆشین بۆ بونیادنانی عێراقێکی بەهێزتر و خۆڕاگرتر”.

چوار هەزار ماڵی بازیان لە کێشەی کەمئاوی رزگار دەکرێن

چوار هەزار ماڵی بازیان لە کێشەی کەمئاوی رزگار دەکرێن