دیداری خۆی سازکرد
بیارە دەیەوێت ببێتە باشترین گوندی گەشتیاری
+964
توانا نەقی
بە دروشمی “بیارە ماڵی مێژووی دێرین و کولتووری رەسەن” مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان بە هاوبەشی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە و زانکۆی هەڵەبجە، چەند کەسایەتییەکی بیارەیی دیداری تایبەت بە ناحیەکە بەڕێوەچوو.
دیداری بیارە دوێنێ شەممە 10.8.2024 بەڕێوەچوو، ڤچەند پانێڵێکی زانستیی، لەسەر ژیان و ژیاریی کلتووریی و فەرهەنگیی و جوگرافیا و گەشتوگوزار و کۆمەڵناسیی ناوچەی بیارە، لە دیدارەکەدا پێشکەشکران.
حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە 964ـی وت، دوو ئامانجیان هەبووە لە رێکخستنی ئەم دیدارە یەکەمیان بۆ ناساندنی ناوچەکە و مێژوو کلتور و شێوەزاری هەورامان و بیارە بووە، ئەوی دیەکەیان لە رووی گەشتیارییەوە بووە.
وتیشی، دەیانەوێت بیارە وەک گوندێکی گەشتیاری جیهانی بناسرێت و تەواوی ئەو کارانەی کە پێویستە بۆ ئەو بابەتە ئەنجامدراوە.
پێشبڕکێی باشترین گوندی گەشتیاری له‌سه‌ر پێشنیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت كه ماوه‌ى سێ ساڵه ئه‌و پڕۆژه جێبه‌جێ ده‌كات و له‌و ماوه‌یه‌دا له 100 وڵاتى جیاوازه‌وه 600 داواكارى به‌شداربوون له‌م پێشبڕكێیهى بۆ هاتووه.
بەرێوەبەری ناحیەی بیارە باسی سه‌ردانى شاندێكی گه‌شتوگوزارى عێراق ده‌كات بۆ هه‌ڵه‌بجه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هاتبوون، ئه‌وكات پێشنیاری بیاره‌یان بۆ ده‌كات كه بخرێته پێشبڕكێی گوندى گه‌شتیاری جیهان.