ئاویان نییە

دانیشتوانى گەڕەکى باداوا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد

964+

شؤڕش عەبدوڵا- هەولێر

دژى نەبوونى ئاوى ماڵان، بەشێک لە دانیشتوانى باداوا لە هەولێر گردبوونەوە و وەک باسى دەکەن زیاتر لە 10 رۆژە ئاویان نییە.

ئێستا دانیشتوانى گەڕەکەکە هاتوونەتە دەرەوە و خۆپیشاندانەکەیان بەردەوامە.

پەیامنێرى 964 لەوێیە و زانیارى زیاترتان بۆ دەگوازینەوە.

نوێکردنەوە کاتژمێر 10:27 خولەک:

چەند دانیشتوویەکى گەڕەکەکە قسەیان بۆ 964 کرد و وەک خۆیان دەڵێن، زیاتر لە دوو هەفتەیە ئاویان نیە، بە تەنکەریش ئاو دەهێنن و بەش ناکات.

باسیان لەوەشکرد، یەک بەرمیل ئاو بە 15 بۆ 20 هەزار دینار پڕدەکەنەوە و بەچەند ماڵێک تەنکەرێک ئاو دەهێنن.

پەیامنێرى 964 ئەوەى خستەڕوو کە هێزەکانى پۆلیس و ئاسایش لەوێ بوون و بڵاوەیان بە خۆپیشاندانى دانیشتووانى گەڕەکەکە کردووە.

ماوەیەکە بەشێک لە گەڕەکەکانى هەولێر بەدەست بێئاوییەوە گرفتارن و پێشتریش لە دانیشتوانى چەند گەڕەکێکى شارەکە بە هەمان هۆکار خۆپیشاندانیان ئەنجامدابوو.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بێئاوى هاوڵاتیانى دارەتووى هێنایە دەنگ

بێئاوى هاوڵاتیانى دارەتووى هێنایە دەنگ