سێ کۆگاش لە سووتان رزگارکران

لە زاخۆ کارگەیەکى پلاستیک سووتا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، کارگەیەگى پلاستیک لە زاخۆ سووتا و سێ کارگەى دیکەش لە سووتان رزگار کران.

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، 10.8.2024، لە کۆمەڵگای سمایل ئاڤاى سەر بە بەناحیەی باتێل کارگەیەکى پلاستیک ئاگرى گرت و وەک بەرگرى شارستانى زاخۆ بڵاوى کردووەتەوە زیانێکى زۆرى مادى بەرکەوتووە.

تیمەکانى بەرگرى شارستانى زاخۆ زوو گەیشتوونەتە شوێنەکە، بە وتەى جەمال هەسن، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى زاخۆ کە بۆ 964 قسەى کردووە، تائێستا نازانین هۆکارى ئاگرەکە لە چییەوە بووە، بەڵام گومان دەکرێت لە رێگەى سووتانى پوش و پاوەنەوە گوازرابێتەوە بۆ ناو کارگەکە.

باسى لەوەشکر، لیژنەیەکیان  پێکهێناوە بۆ زانینى هۆکارى ئاگرەکە و خەمڵاندنى زیانەکان.

ئاشکراشى کرد، لەلایەن تیمەکانیانەوە ئاگرەکە بەزوویى کۆنتڕۆڵکراوە و سێ کۆگاى تەنیشت کارگەکەش لە سووتان رزگارکراون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە زاخۆ تەنکەرێکى سووتەمەنى ئاگرى گرت

لە زاخۆ تەنکەرێکى سووتەمەنى ئاگرى گرت