دوو لیژنەی عێراق و كوردستان لەوێ بوون
“پێنجوێن و بازیان دەتوانن ببنە دابینكەری سەبەتەی خۆراک بۆ هەموو عێراق”
+964
کامیار کەمال – پێنجوێن
لیژنەیەکی وەزارەتی کشتوکاڵ و لیژنەی کشتوکاڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق سەردانی پێنجوێنیان کرد و رێژەی بەرهەمەکەیان هەڵسەنگاند، دوای گەڕانەوەش بڕیار لە چارەنووسی بەرهەمەکانی کشتوکاڵی پێنجوێن دەدرێت.
هێمن ئیبراهیم قایمقامی قەزای پێنجوێن کە هاوەڵی لیژنەکە بووە بە 964ی راگەیاند، لیژنەکە لە پێنجوێن سەردانی عەلوە و چەند کێڵگەیەکی کشتوکاڵیان کردووە و بۆ ئەوەی رێژەی بەرهەمەکانی پێنجوێن هەڵبسەنگێنن، تا بزانن بەرهەمی کشتوکاڵی پێنجوێن بەشی چەند دەکات.
وتیشی، شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانیان لەگەڵە و دەیانەوێت دڵنیایی بدەن لە ماوەی چوار مانگی هاویندا پێنجوێن و بازیان دەتوانن ببنە سەبەتەی خۆراک بۆ هەموو عێراق.
باسی لەوەش کرد، لیژنە کشتوکاڵییەکانی عێراق دوای گەڕانەوە راپۆرت دەدەنە وەزارەتی کشتوکاڵ تا بڕیار بدرێت هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی رابگیرێت و بەرهەمی کشتوکاڵی پێنجوێن بە بازاڕ بکرێت و ساغ بکرێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا دووجار جوتیارانی قەزای پێنجوێن سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵیان کردووە لە بەغدا و جارێکیش سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانیان کردووە و دوای دووەم سەردان، بڕیاردرا لیژنەیەک پێکبهێندرێت و سەردانی پێنجوێن بکرێت.
ساڵی رابردوو، جوتیارانی پێنجوێن بەهۆی ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەکانیان چوونە بەردەم وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و داوایان کرد دەروازەکانی عێراق دابخرێت بەرووی هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی.
ساڵانە لە قەزای پێنجوێن زیاتر 81هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بە بەرهەمە کشتوکاڵییە هاوینەییەکان دەچێندرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
هۆكارهكهى نهزاندراوه
ئاگرهكهى گوندى چاژ 600 دۆنم دارستانى سووتاند
دارستانى سلێمانى كارهكه دهكات
میدالیا به دار ههرمێیه بهتهمهنهكهى پێنجوێن ههڵدهواسرێت
دەروازەیەک دادەخرێت
کیلۆیەک تەماتە بوو بە دوو ھەزار دینار
"داومەتە دەست خودا"
جوتیارێکی پێنجوێن دهڵێت: دوو تۆن شووتییان لێ دزیوم
پارەیەكی زۆریشی پێبووە
پێنج رۆژە گەنجێکی قەزای پێنجوێن بێسەروشوێنە
تەقەی لە ماڵێک کردبوو
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد
ماسییەکان لە سەرەمەرگدان