ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان 

“کەمپەکان شوێنی خەڵکی سڤیل و لێقەوماون و بە باشی پارێزراون”

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیكردەوە ئاوارەكانی كەمپێکی زاخۆ لە ترسان گەڕابنەوە شنگال و رایگەیاند، کەمپەکان شوێنی خەڵکی سڤیل و لێقەوماون و بە باشی پارێزراون.

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ لەم بارەیەوە راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، كە بەم جۆرەیە:

دوای بڵاوبوونەوەی هەندێ دەنگۆ و هەواڵی نادروست لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن، سەبارەت بە بوونی حاڵەتی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە کەمپێک لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گوایە بە هۆی هەبوونی ترس کەمپەکە جێ دێڵن و دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە شەنگال، ئێمە سەرجەم ئەو هەواڵە نادروست و دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە، کە دژ بە بنەماکانی راست و دروستیی گواستنەوەی زانیارییە لە کاری رۆژنامەوانی، لە هەمان کاتیش سەرجەم دانیشتووانی کەمپەکان دڵنیا دەکەینەوە، کە هەرێمی کوردستان هەمیشە وەکو لانکەی پێکەوەژیان و یەکتر قبووڵکردن دەمێنێتەوە و ئامێزی گەورەی بۆ ئاوارەکان بە کراوەیی دێڵێتەوە، تا ئەو کاتەی ئارەزوومەندانە و سەربەرزانە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

کەمپەکان شوێنی خەڵکی سڤیل و لێقەوماون و بە باشی پارێزراون، بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت سیمای پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و لێبووردەیی ئەو شوێنانە بشێوێندرێت.

زیاتر لە 120 خێزانی ئاوارەی شنگال گەڕانەوە زێدی خۆیان

زیاتر لە 120 خێزانی ئاوارەی شنگال گەڕانەوە زێدی خۆیان