250 سەرەمەنهۆڵ و باراناویش دزراون

ژمارەیەک کورسى چیمەنتۆیى لەناو باخچەیەکى سەیدسادق شکێنران

964+

وریا فەتاح

شەوى رابردوو ژمارەیەک کورسى چیمەنتۆیى لەناو باخچەى حەسار لە سەیدسادق لەلایەن چەند کەسێکەوە شکێنراون، سەرۆکى شارەوانیش دەڵێت، ئەوە یەکەمجار نییە.

هەمزە محەمەد، سەرۆکى شارەوانى سەیدسادق بە 964ـى وت، ئەمڕۆ بەیانى لێپرسراوى باخچەکان سەردانى باخچەى حەسارى کردووە و بینیویەتى ژمارەیەکى زۆر کورسى چیمەنتۆیى شکێنراون و تێکدراون.

وەک باسى دەکات، لەناو باخچەکان کامێراى چاودێرى نییە، پێشتر داوایان کردووە شەوانە ئاسایش و پۆلیس دەورەیەک بەناو باخچەو پارکەکاندا بکەن، وەک خۆى دەڵێت، شتى نەخوازراو لەناو پارکە و باخچەکان روودەدا.

ئەوە یەکەمجار نییە کورسى لەناو باخچە و پارکەکانى سەیدسادق دەشکێندرێت، وەک ئەوەى سەرۆکى شارەوانى سەیدسادق باسى دەکات، پێشتریش بۆرى شکێنراوە و سۆندە لەتلەتکراوە و هەموو ئەو حاڵەتانەیان هەبووە.

بە وتەى سەرۆکى شارەوانى، لە یەکشەممەوە پۆلیس ئاگادار دەکەنەوە بۆ ئەوەى دەستبکات بە لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەى ئەو کەسانەى کورسییەکانیان شکاندووە.

باسى لەوەشکرد، لەماوەى رابردوو 250 سەرەمەنهۆڵ و باراناویان دروستکردووەتەوە کە لەلایەن خەڵکەوە دزراون.

تێکدانی بەشێک لە باخچەی گەڕەکی ژیان هاوڵاتیانی نیگەرا...

تێکدانی بەشێک لە باخچەی گەڕەکی ژیان هاوڵاتیانی نیگەرانکردووە