964 سۆراغى كرد

گه‌نجه‌كه‌ى ته‌قته‌ق له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ كوژراوه‌ و ئه‌ویش ده‌ستگیركراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هه‌واڵى ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ گه‌نجێك له‌ ناحیه‌ى ته‌قته‌قى سه‌ر به‌ كۆیه‌ به‌ كوژراوى دۆزراوه‌ته‌وه‌ و شوێنه‌وارى فیشه‌ك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌، 964 سۆراغى ئه‌م رووداوه‌ى كرد و ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ كوژراوه‌.

گه‌نجه‌ كوژراوزه‌كه‌ ناوى (ب. ر) ـه‌ و خه‌ڵكی ناحیه‌ى ته‌قته‌قه‌.

ئاسۆ مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق بۆ 964 ئاشكراى كرد، ئه‌و گه‌نجه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ى ئاشتى سه‌ر به‌ قه‌زاى كۆیه‌ كوژراوه‌.

وتیشی “ئه‌وه‌ى كوشتویه‌تى به‌هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵكی ته‌قته‌قه‌ و ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى كوشتنى گه‌نجه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ ئاماژه‌ى به‌هیچ ورده‌كارییه‌ك نه‌كرد به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێستا كه‌یسی رووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌.

دوێنێ هیچ مامۆستایه‌كی ئایینى له‌ هه‌رێمى كوردستان ن...

دوێنێ هیچ مامۆستایه‌كی ئایینى له‌ هه‌رێمى كوردستان نەكوژراوه‌