964 خاوه‌ن ته‌نكه‌ره‌كانى دوواندووه‌

بێ ئاوییه‌كه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى هه‌ولێر تانكەری ئاوى گه‌یانده‌ زیاتر له‌ 100 هه‌زار دینار

964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر

به‌هۆى دروستبوونى كێشه‌ له‌ پڕۆژه‌ى ئاوى ئیفراز سێى هه‌ولێر كێشه‌ى كه‌مى و نه‌بوونى ئاو بۆ به‌شێكی زۆرى گه‌ڕه‌كه‌كان دروستبوو و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌كه‌ كه‌ نرخى یه‌ك ته‌نكه‌ر ئاوى پاك بووبێته‌ 150 هه‌زار دینار.
وه‌ستانى ئاوى به‌هۆى چاككردنى ئه‌م پڕۆژه‌ى نزیكه‌ى سێ رۆژى خایاند و شه‌وى رابردوو ئاو بۆ زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كه‌ بێئاوه‌كان به‌ردرایه‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ى 20 گه‌ڕه‌كن.
964 بەدواداچوونی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ كرد، هۆشمەند جه‌وهه‌ر خاوەن تانكەرێكی ئاوی شه‌ش هەزار لیترییە، بۆ 964 وتی، نرخەكان دەگەڕێتەوە سەر خاوەن تانكەرەكان و هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ خۆى نرخه‌كه‌ داده‌نێت.
وتیشی “من بە 40 هەزار بۆ ماڵانم بردووە كەچی تانكەریش هەبووە 80 هەزاری وەرگرتوە”.
عەبدوڵا ئەحمەد، خاوەنی تانكەری 10 هەزار لیترییە ده‌ڵێت، ئه‌م ماوه‌یه‌ شەوان ده‌چوونه‌ نۆرەگرتن بۆئه‌وه‌ى ئاویان به‌ربكه‌وێت.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى بە نرخێكی گران تانكەرەكان پڕدەكەین، دەبێت بە گرانیش بیفرۆشین”.
روونیشیكرده‌وه‌، پێشتر هەزار لیتریان بە هەزار دینار پڕكردووه‌، كەچی ئێستا نۆرەش دەگرن ئینجا بە 30 هەزار تانكەرێكی 10 هەزار لتری پڕدەكەن، وتیشی “زۆرترین نرخ تائێستا 120هەزار بووە و نەگەیشتۆتە 150هەزار “.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هه‌وره‌بروسكه‌ نیوەی گوندی پیرداودی بێئاو كردووە

هه‌وره‌بروسكه‌ نیوەی گوندی پیرداودی بێئاو كردووە