ترێندی هەفتە

هۆڵیود فت و سەدام حوسێنیش بووەتە ترێند

پەری ساڵح

کلیپ و فیلم و ئەلبومی نوێ کێبڕکێ دەکەن و ناسڕی رەزازیش نیازی هەیە ماڵئاوایی بکات و لەمەودوا سینەماکانی کوردستانیش سیحر و جادووی لێ دەبێت.

ناسڕی رەزازی لە ئێستادا 69 ساڵ تەمەنیەتی و ئامادەکاری بۆ چوار سیدی نوێ دەکات و نیازی هەیە لە 70 ساڵی دەست لە گۆرانی وتن هەڵگرێت.

بەهجەت یەحیا یان بێدەنگە و نایەڵێت هیچ گوێمان لە دەنگی بێت، یان بە جارێک لە ماوەی چەند رۆژێکدا سێ کلیپ بڵاودەکاتەوە، کارزان فاروقیش لە کۆنسێرتەکانی رۆژهەڵاتەوە چیرۆکی دووری بڵاودەکاتەوە و میرانی عەلیش دەڵێت، کۆچ نەکەی.

ئەیاد تائی ئەکتەرێکی دیاری عێراقییە و دەڵێت، هاوڕێیەکم داوای لێکردم ژنە ئەکتەرێکی عێراقی بۆ کاندید بکەم بۆ بەشداری لە فیلمێک کە هۆلیود بەرهەمی دەهێنێت، کۆمەڵێک وێنەم بۆ ناردن هەموویان رەت کردەوە، چونکە هیچیان سروشتی نەبوون.