مامۆستاى ئاینییە

کەسێک لە بنارى قەندیل هەڵدێرا و گیانى لەدەست دا

وریا فەتاح

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، مامۆستایەکى ئاینى کوێستانەکانى قەندیل هەڵدێراوەو گیانى لەدەست دا.

نەهرۆ عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى ناحیەى سەنگەسەر بە 964ـى وت، کۆمەڵێک کەس کە بۆ گەشت چوونەتە کوێستانەکانى یەکێکیان هەڵدێراوە و گیانى لەدەستدا.

بە وتەى بەڕێوەبەرى ناحیەى سەنگەسەر، ئەوکەسەى گیانى لەدەستداوە، پیشەى مامۆستاى ئانییە و دانیشتووى گوندى دوگۆمانە لە سنوورى ناحیەى سەنگەسەر لە قەزاى پشدەر.

رونیشى کردەوە، تەرمەکەى دۆزراوەتەوە و ئێستا لە رێگان و دەیهێننەوە.