زیانەكان دیار نین

بۆردومانی دوو گوندی ناحیەی شارباژێڕ كرا

964+

دیلان محەمەد

بە پێی ئەو زانیارییانەی 964 دەستی كەوتووە، فڕۆكە بۆردومانی گوندەكانی سەفرە و گەڵاڵەی لە قەزای ماوەت كردووە.

عەلی ساڵح ئەنجومەنی گوندی گەڵاڵە بە 964ی وت، ئەم ئێوارە فڕۆكەی جەنگی بۆردومانی گردەڕەشی گوندی سەفرەی كردووە، هاوكات لە پشتی ماڵەكانی گوندی گەڵاڵەشی داوە لە قەزای ماوەت.

وتیشی، ئەو شوێنەی بۆردومان كرا نزیكە لە بارەگای هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراق.

لە بارەی زەرەر و زیانەكان، عەلی ساڵح وتی، جارێ نازانین زەرەر و زیانەكان چین.

964 هەوڵ دەدات زانیاریی زیاتر لە بارەی ئەم بۆردومانە بەدەست بهێنێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سنوورى گوندێکى ئاغجەلەر بۆردومانکرا

سنوورى گوندێکى ئاغجەلەر بۆردومانکرا