لە هەولێر
هاوڵاتیانی گەڕەكی سەیداوە: ئاومان نییە و با محافز بێتە سەر خەت
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی گەڕەكی سەیداوەی هەولێر، بێئاوی بێزاری كردوون و لە داخان بۆ ماوەیەك شەقامی شەست مەترییان گرت، ژنانی گەڕەكەكەش داوا دەكەن پارێزگار بێتەسەر خەت.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.8.2024 ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی گەڕەكی سەیداوەی هەولێر شەقامی شەستییان گرت لە نزیك تۆنێلی ئیسكان، بەهۆی ئەوەی ئاویان نییە.
ژنێكی ناو گردبوونەوەكە بە 964ی وت، هەفتەیەكە بەو گەرمایە ئەوە حاڵیانە و بێئاوی ژیانی لێ تاڵ كردوون، داواشی كرد پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بێتە سەر خەت و ئەو وەزعەیان بۆ چاك بكات.
هاوكات گرتنی شەقامەكە ماوەیەكی خایاند، بەڵام هێزە ئەمنییەكان فشاریان كرد و رێگەكەیان كردەوە.
ئەم گردبوونەوەیە هاوكات بوو لەگەڵ گردبوونەوەیەكی دیكە، كە لە گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر كرا و ئەوانیش دەڵێن پێنج رۆژە ئاویان نییە و ئەگەر مردووشیان هەبێت ئاو نییە بیشۆن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
هەولێر دەیەوێت كێشەی بێئاوی ماڵان چارەسەر بكات
بێئاوی
(سەبەحبەح) ههڵدهكهنێت و (توو) دهچێنێت
شارەوانی شارەزوور ههڵمهتى ههڵكهندنى درهختى دهستپێكردووه
ئاوی هەولێر
"پێشبینیی دەكەین ئەمشەو ئاوی پاك بگاتەوە ئەو ماڵانەی بێئاون"
ماوەی هەفتەیەک بێئاو دەبن
خورماتوو هەفتەیەك بێئاو دەبێت
پارێزگاری هەولێر: پڕۆژەمان دەستپێكردووە