ژمارەیان 58 کەسە

لە 964ـەوە لیستی ناوی دەرچوان بۆ دامەزراندن لە سایلۆی کەلار ببینە

964+

وریا فەتاح

شەش هەزار و 688 کەس بەشێوەى ئۆنلاین داواکاریان بۆ دامەزراندن لە سایلۆى کەلار پێشکەش کردبوو، بەڵام تەنیا 58 کەس ناویان دەرچووە.

ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان بڵاوى کردەوە، پاش وردبینیکردن و خاڵبەندیکردن بۆ سەرجەم پێشکەشکاران لەلایەن لیژنەی دامەزراندنی فەرمانبەران بۆ سایلۆی کەلار، ئەم ناوانەی لای خوارەوە خراونەتەڕوو وەرگیراون.

وەک ئەوەى ئیدارەکە بڵاوى کردووەتەوە، پرۆسەکە بەم شێوازە بووە، کە کۆی گشتی6688 کەس بەشێوەی ئۆنلاین داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ دامەزراندن، لەو ژمارەیە پاش دەرکردنی ناوی دووبارە 5758 کەس ماوەتەوە، دوای پرۆسەی خاڵبەندیکردن کە لە لیستەکەدا شێوازی خاڵبەندیەکە رونکراوەتەوە، 58 کەسی سەرکەوتوو ناویان بۆ دامەزراندن دەرچووە.

ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان ئاگاداری ئەو داواکارانە دەکات کە پەڵپگرتن (اعتراض)یان هەیە لە ئەنجامی دامەزراندنەکە دەتوانن لە رۆژی دووشەممە 12.8.2024 تا رۆژی یەکشەممەى داهاتووتر 18.8.2024 لە کاتژمێر 9ـی بەیانی تا 1ـی نیوەڕۆ سەردانی سایلۆی کەلار بکەن بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پەڵپگرتنەکانیان.

رونکراوەتەوە کە كەسی پەڵپگر دەبێت خۆی سەردانی لیژنەی پەڵپ بكات لە سایلۆی كەلار، هاوکات بەڵگەنامەی فەرمی لەگەڵ خۆی بهێنێت.

جوتیارانى گەرمیان دەستیان لەسەر دڵیانە باران نەبارێت

جوتیارانى گەرمیان دەستیان لەسەر دڵیانە باران نەبارێت