بۆ سەرژمێری

یەک رۆژ قەدەغەی گشتی لە سلێمانی رادەگەیەندرێت

+964

دیلان محەمەد جەزا

ئامادەکاریەکان لە پارێزگای سلێمانی بۆ سەرژمێری گشتی دەستی پێکردوە و رۆژی 20.11.2024 قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت لە سەرجەمی پارێزگاکەدا.

شاهۆ عوسمان سەرۆکی ژوری ئۆپەراسیونەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ سەرژمێری گشتی بە 964ـی وت، ئامادەکاریەکان بۆ رۆژی سەرژمێری گشتی دەستی پێکردووە و سێ هەزار و 498 مامۆستا خولیان بۆ کراوەتەوە تایبەت بە سەرژمێری.

باسی لەوەکرد، پێیوایە تەنیا یەک رۆژ قەدەغەی گشتی هاتوچۆ رابگەیەندرێت تایبەت بە سەرژمێری گشتی لە عێراقدا، ئەو سەرژمێریە گرنگە وەک ئەوانەی ساڵانی پێشتر نییە.

ئەوەی خستەرو، گرنگە خودی سەرژمێریەکە بۆ هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی بەشێک لەو گرفتانەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر دەبن و رێژەی راستەقینەی کورد دەردەکەوێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

وەزارەتی پلاندانان ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری ...

وەزارەتی پلاندانان ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دەکات