لە قەڵادزێ

بڕێکی زۆر نایلۆنی چاپ کراو و کارتۆنی بەتاڵ لەناو بران

ژێوار خدر

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی راپەڕین، لە قەڵادزێ 150 کیلۆگرام نایلۆنی چاپکراو و 60 کارتۆنی بەتاڵ لەناوبران.

عەباس عەزیز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گومرگی راپەڕین بە 964ـی وت، ئەمڕۆ لە شوێنی فڕیدانی خۆڵ و خاشاک لە شاری قەلادزێ، 150 کیلۆگرام نایلۆنی چاپکراو و 60 کارتۆنی بەتاڵمان لەناوبرد.

وتیشی، ئەو نایلۆن و کارتۆنانە لە وڵاتی ئێرانەوە داخڵی هەرێمی کوردستان کراون لە دەرەوەی رێنماییەکان، بەهۆی ئەوەی ئەو نایلۆنانە ساختە کراون و ناوی کۆمپانیایەکی تایتی تورکیان لەسەر نوسراوە و ویستویانە تایتێکی کواڵیتی خراپی تێبکەن و لەژێر ناوی ئەو تایتەدا لە بازاڕدا بیفرۆشن بۆیە لەناوبران.