دوو خێزانه‌ ئه‌فغانییه‌كه‌ش هه‌ر له‌وێن

خێزانێكی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان رووی له‌ كۆیه‌ كردووه‌ و له‌ دۆخێكی خراپی ژیاندایە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌یه‌كه‌ شارى كۆیه‌ بووته‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ى خێزانه‌ جۆراوجۆره‌كان، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى دۆخیان خراپه‌ و له‌ حاڵێكی خراپی ژیانكردن دان، پێشتر دوو خێزانى ئه‌فغانى و ئێستاش خێزانێكی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان رووی تێکردووە، نوسینگه‌ى مافى مرۆڤیش كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان ده‌كات.

سه‌نگه‌ر عوسمان، به‌رپرسی نووسینگه‌ى مافى مرۆڤ له‌ كۆیه‌، به‌ 964ـى وت، ئێستا ژنێكی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌گه‌ڵ منداڵێكى بچوك هاتوونه‌ته‌ كۆیه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ى لێیان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و دۆخى ژیانیان باش نییه‌.

وتیشی “دوێنێ ژنه‌كه‌مان بینیوه‌ و دۆخى خۆیانى بۆ باسكردووین و ئێمه‌ش نووسراومان بۆ ده‌سته‌ى باڵا كردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كەیان”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌قسه‌ى ژنەكه‌ ئه‌وان پێشتر پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێك له‌ حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بوونه‌، به‌ڵام ده‌چنه‌ توركیا و دواى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان حزبه‌كه‌ به‌خۆیه‌وه‌ نه‌گرتوونه‌ته‌وه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌شی خۆی لێ دوور خستوونه‌ته‌وه‌.

وتیشی “نازانن كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌م دایك و منداڵه‌ چییه‌، ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت مه‌به‌ستییه‌تى هاوسه‌ره‌كه‌ى بدۆزێته‌وه‌ كه‌ به‌قسه‌ى خۆی ده‌ڵێت له‌ هه‌ولێره‌”.

روونیشیكرده‌وه‌، پێشتر كه‌مپێكی ئاواره‌كانى سوریا له‌ سنوورى قه‌زاكه‌یان هه‌بووه‌، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ داخراوه‌، بۆیه‌ ناتوانن وه‌كو پێویست كار بۆ حه‌وانه‌یان بكه‌ن.

به‌قسه‌ى مافی مرۆڤى كۆیه‌، ئێستا ئه‌و خێزانه‌ى رۆژهه‌ڵات له‌ هۆتێلێكی كۆیه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ژیان گوزه‌رانیان زۆر خراپه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دوو خێزانه‌ ئه‌فغانییه‌كه‌ش كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌و قه‌زایه‌ن، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئێستا له‌ هۆتێلێك ده‌ژین و نه‌خۆشخانه‌یان به‌حێهێشتووه‌ و كێشه‌كانیشان هه‌روه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه‌ به‌یه‌كجارى چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

دوو خێزانه‌ ئه‌فغانیه‌كه‌ هه‌ر له‌ كۆیه‌ن و له‌ نه...

دوو خێزانه‌ ئه‌فغانیه‌كه‌ هه‌ر له‌ كۆیه‌ن و له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌خه‌ون