کوردانە کتێبە نوێیەکان چاپکراون

کتێبی بیرکاری و کوردی سەر و سیمای کوردییان پێچاوە

964+
ئەحمەد مستەفا

کتێبە چاپکراوە نوێیەکانی خوێندنی بنەڕەتی سەر و سیمای کلتور و نەریتی کوردی پێوە دیارە، رێزمان و ئەدەبی کوردی و بیرکاری بە نموونە، خانمان، پیاوان و منداڵان بەجلی کوردییەوە گوزارشت لە بەرگەکەی دەکەن.

سەر و سیمای ئەو کتێبە زیاتر ئاشکرابوون کە ئێستا لە کۆگاکانەوە بۆ قوتابخانەکان دەگوازرێنەوە، ئەمساڵ نزیکەی 20 ملیۆن کتێبی چاپی نوێ ئامادەکراون کە سەرجەمیان 57 کتێبی نوێن.

بەگوێرەی داتای وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2024 – 2025، بە بڕی زیاتر لە 24 ملیار دینار، 19 ملیۆن و 768 هەزار کتێبی بۆ هەموو بەشەکانی خوێندنی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی چاپکراوە.

نوعمان عوسمان، بەڕێوەبەری كۆگاكانی پەروەردەی سلێمانی بە 964ی وت، ” گرێبەستێك كراوە لەگەڵ كۆمپانیایەك لە وڵاتی ئیمارات كتێب چاپ كراوە بە كوالێتی بەرز، كتێبە گۆڕاوەكان كە ساڵانە ئەو مەنهەجەی گۆرانكاری بەسەردا دێت لەسەدا سەد دابین كراوە و ئامادەیە”، لەبارەی شێوازی دابینكردنی كتێبی خوێندن بەڕێوەبەری كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەدە وتی، “دابینكردنی كتێب بودجەیەكی گەورەی بۆ تەرخان كراوە و زۆربەی كتێبەكانی گەیشتووەتە كۆگاكان”.

لەو هەنگاوە نوێیەدا وەزارەتی پەروەردە، کۆدی QR لەسەر کتێبەکان داناوە، ئەگەر قوتابی لە وانەیەکیش ئامادە نەبوو، “دەتوانێت لە ماڵەوە بە بەکارهێنانی مۆبایل و تابلێت، دووبارە گوێ لە وانەکەکان بگرێتەوە”.

بەشێک لە کتێبە چاپکراوە نوێیەکان؛

+964صورة من منصة (شبكة):
پەروەردەی سلێمانی بۆ ئەمساڵ بەرێژەی 100% کتێبی چاپکراوی ...

پەروەردەی سلێمانی بۆ ئەمساڵ بەرێژەی 100% کتێبی چاپکراوی هەیە