لە بەندەر عەباس
سێ بەندکراو لە سێدارە دران
+964
توانا نەقی
سێ بەندکراو کە بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر و کوشتن دەستگیر کرابوون، سزای لە سێدارەدانیان لە ئێران بەسەردا سەپێنرا و جێبەجێ کرا.
ئەمڕۆ سێشممە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، سزای سێدارەی ئەمینوڵا نارۆیی لە نەتەوەی بەلووچە و حەمزە گەڕاوەند بەندکراوی کورد لەگەڵ بەندکراوێک بەناوی ئازاد عەبدوڵاهی لە گرتووخانەی ناوەندیی بەندەر عەباس جێبەجێ کرا.
دەشڵێت، ئەو کەسانە پێشتر بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو.
تەمەنی ئەو سێ بەندکراوە 28 ساڵ، 42 ساڵ و 48 ساڵن و دوانیان بە بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر و دانەیەکیان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە سێدارەدراون.