لە نهخۆشخانهى چاندنى مۆخ لهسلێمانى نەشتەرگەرییەکە ئەنجام دەدرێت
گەنجێکى شارى هەولێر بەشێکى مۆخى دەبەخشێتە براکەى
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
بڕیارە یەکشەممەى داهاتوو، لەنهخۆشخانهى چاندنى مۆخ لهسلێمانى چاندنەوەى مۆخى ئێسک بۆ دیار شێرکۆ کە گەنجێکى شارى هەولێرە، ئەنجام بدرێت و لەلایەن براکەیەوە بەشێکى مۆخى پێ دەبەخشرێت.
وەک رێکارێکى پێش نەشتەرگەرییەکە ئێستا هەردوو براکە لە نهخۆشخانهى چاندنى مۆخ له سلێمانى کەرەنتینەکراون.
دیار شێرکۆ، ماوەیەكە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بووە، پزیشکەکان بە کەسوکاریان وتووە، بەخشینی مۆخی براکەی 70%ـى سەرکەوتن بەدەست دێنێت.
ئاشتی شێرکۆ، برا گەورەی ئەو دوو گەنجەیە و بە 964ـى وت، “ماوەیەكە دیاری برام تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بووە، پزیشکەکان چاندنەوەی مۆخیان بە چارەسەرێکی لە 70% بینیوە، شێرکۆ و کەریمى برامان ئێستا، لە نهخۆشخانهى چاندنى مۆخ لهسلێمانى کەرەنتینەکراون و رۆژی یەکشەممە 11ـى ئەم مانگە نەشتەرگەری مۆخی بۆ دەکرێت و رۆژی چوارشەممەی داهاتووش نەشتەرگەرییە گەورەکەى بۆی دەکرێت بە چاندنەوەی مۆخ”.
وتیشی، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ تەواوی ئەندامانی خانەوادەکەمان، مۆخی کەریمی برام و خوشکێکم هاوتای دیاری برامان بوو، بۆیە کەریم ئامادەی دەبڕی مۆخەکەی ببەخشێت.
دیار شێرکۆ تەمەنی 30 ساڵە و کەریم شێرکۆ تەمەنی 36 ساڵە و ساڵانێکی زۆرە لە ناوشاری هەولێر کارى کتێب و رۆژنامەفرۆشى دەکەن.
بەپێى بەدواداچوونەکانى 964، چاندنەوەى موخى ئێسک دوو جۆرى هەیە جۆرێکیان ئەوەیە کە لە ئێسکى نەخۆشەکە وەردەگیرێت و ئەوەیان زۆرینەیە، جۆرەکەى تریش لە موخى برایەک یان خوشکێکى وەردەگیرێت و ئەوەش حاڵەتێکى کەم و دەگمەنە، لەو کاتانەدا لە برا یان خوشکى وەردەگیرێت کە ئێسکى نەخۆشەکە کەڵکى وەرگرتنى موخى نەما بێت.
بەپێى زانستى پزیشکى، پێویسته ئهو ماوهیهى کهمۆخهکه دهچێنرێتهوه، لهمانگێکهوه تا 100 رۆژ نەخۆش لهژێر چاودێریدا بمێنێتهوه، چونکه مهناعهى نهخۆشهکه دێته خوارهوهو بەرگری زۆر کهم دهبێت، لهوانهیه پژمهیهک ببێتههۆى بڵاوبونهوهى ڤایرۆسێک لە نەخۆشەکەدا.
نهخۆشخانهى چاندنى مۆخ لهسلێمانى بۆ یهکهمجار له 27ـى 6، 20216 کراوەتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح