جۆن كێنیدی

61 ساڵە تیرۆر کراوە و هێشتا 250 هەزار فایلی بە کراوەیی ماونەتەوە

+964

ژووری هەواڵ

جۆن کێنیدی، سەرۆکە تیرۆرکراوەکەی ئەمریکا، ئەو سەرۆکەی لە دوای 61 ساڵ لە کوشتنی، هێشتا 250 هەزار فایل لەسەر مردنەکەی بە کراوەیی ماوەتەوە و هۆکاری کوشتنەکەی ناڕوونە

لەکاتی خۆیدا لەسەر دەستی دیموکراتەکان بوو بە سەرۆک، دواتر بەشێکی زۆری خەڵکی ئەمریکا سوێندیان بە باشییەکانی دەخوارد.

یەکەم گەشتی گەردوونناسان بۆ بۆشایی ئاسمان لەسەر دەستی کێنیدی بوو، هەموو هیوای ببووە گەشتی گەردوونناسان بۆ ئاسمان و گەڕانەوەیان بە سەلامەتی.

دوا وێسگەی ژیانی لە تەکساس بوو، ئەودەمەی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ناو کەژاوەیەکدا بوون، لە هێرشێکدا بە دوو فیشەک پێکرا، یەکیان ملی بڕی و ئەوی تریش پشتە سەری، دوای چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

ئەو پاشایەی لەسەر تەختی پاشایەتی بۆ ئاوارەیی و دەربەدە...

ئەو پاشایەی لەسەر تەختی پاشایەتی بۆ ئاوارەیی و دەربەدەری