بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی دیکە
ئۆتۆمبێلێکی دیکە بە جی پی ئێسەوە دەخنە ناو رووباری گەلی عەلیی بەگ
964+
ئاکام غەفور – سۆران
بڕیارە سبەینێ ئۆتۆمبێلێکی تر فڕێ بدرێتە ناو رووباری گەلی عەلی بەگ بۆ دۆزینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلەی لە رووبارەکە بە سێ منداڵەوە ونە.
بەرگری شارستانی و تیمەکان ئەمە وەک تەکنیکێکی دیکە بەکاردەهێنن و ئەو ئۆتۆمبێلەی فڕێی دەدەن هەمان وەزنی ئۆتۆمبێلەکەی ناو رووبارەکەی هەیە و جی پی ئێسی لێ دەبەستن بزانن تا کوێ دەڕوات.
تیمەکان زۆر تەکنیکیان بەکارهێناوە و ئەنجامی نەبووە رووبارەکە درێژە و ئاوەکەی خێرایە ئێستا هیوایان لەسەر فڕێدانی ئەم ئۆتۆمبێلە هەڵچنیوە و سبەیێ تاقی دەکەنەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی